فیلمى سینه‌ماى عاشقەکان بە
پێوە دەمرن لە ئێستادا لە شاری سلێمانی و لە سینەما سالم نمایش دەکرێت و تێیدا
چریکە، کچی هونەرمەند شەماڵی عەبەڕەش ڕٶڵی تێدا دەبینێت و لە دواین دەرکەوتنیشیدا
لە هۆڵی نمایشەکە هەمووانی سەرسام کردووە.
چریكه عه‌به ره‌ش بە ئێن ئاڕ تی دووی
ڕاگەیاندووە من له‌م فیلمه ڕۆڵى ژنێكى شۆرش گیر ده‌بینم سه‌ره‌ڕاى ناخۆشییه‌كانى
ژیانى ده‌یه‌وێت خێزانه‌كه‌ى دڵ خۆش بكات، ڕۆڵه‌كه‌ى خۆشم زۆر خوش ده‌وێت
كه ڕوڵى ژنێكى كورد ده‌بینم ئه‌م ده‌بێته ئاوێنه‌یه‌ك بۆ هه‌موو ژنانى تر.
له دوایین به‌شداریدا فیلمى عاشقەکان
بە پێوە دەمرن خه‌ڵاتی باشترین فیلمی درێژی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تى "مه‌وشن
پیکچه‌ر"ی پێشکه‌ش کرا، ئه‌م فێستیڤاڵه دوو ساڵ جارێک و له شاری هێلێنا له
مۆنتانای ئه‌مریکا به‌ڕێوه ده‌چێت.