تا ئێستا لە کەرکوک لە چەند شوێنێک چەکداری پەرتەوازەی داعش ماوە
ئاسایشێک شەهیدبوو

ئەمڕۆش لە هەندێک شوێنی کەرکوک چەکداری داعش ئاشکرا دەبن و هێزە ئەمنییەکانیش گەمارۆیان دەدەن و هێرشدەکەنە سەریان.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لەکەرکوکەوە بە سپی راگەیاند" دوو چەکدار لە بینایەکی نزیک بینای ئەنجومەنی پارێزگار دوو چەکدار خۆیان حەشار داوەو دوای ئاشکرابوونیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، یەکێکیان کوژرا".
 
لەلایەکی ترەوە له‌گه‌ڕه‌كی حه‌ی عه‌سكه‌ری دوو چه‌كداری داعش ئاشکرا دەبن و دواتر لە لایەن پۆلیسەوە دەکوژرێن.

هەروەها دوو چەکداری تری داعش لە گەرەکی نیدا تەقە دەکەن و لە ئەنجامدا ئاسایشێک شەهید دەکەن و ئێستا هێزە ئەمنییەکان گەمارۆیان داون.

هەروەها لە ژێر پردی خاسەدا دوو چەکداری تر خۆیان حەشار دابوو، ئێستا هێزە ئەمنییەکان گەمارۆیان داون.

بەرەبەیانی ١٠/٢١ نزیکەی ١٠٠ چەکداری داعش دزەیان کردوو چوونە ناو شاری کەرکوکەوەو لە چەندان شوێن بڵاوبوونەوە، هێزە ئەمنیەکان و پێشمەرگەو خەڵک رووبەروویان بوونەوەو شوێنەکان کۆنترۆڵکرانەوە، بەڵام تا ئێستا چەند چەکدارێكیان ناوبەناو لە شوێنە جیاجیاکان دەردەکەون و تەقە لە هێزە ئەمنیەکان دەکەن.



PM:12:56:23/10/2016