ڤیدیۆ...ببینە شیرین لەگەڵ ئەستێرە بەناوبانگەكان چی دەكات

ئەستێرەی بەناوبانگی میسری شیرین عەبدولوەهاب بۆ یەكەمجار پرۆگرامێكی تەلەفزیۆنی پێشكەش دەكات.

شیرین عەبدولوەهاب لە نوێترین كاریدا پرۆگرامێكی تەلەفزیۆنی بەناوی (شێری ستۆدیۆ) پێشكەش دەكات و تێیدا میوانداری بەناوبانگترین ئەستێرەكانی عەرەب دەكات.

لە پرۆگرامەكەدا باس لە وێستگەكانی ژیانی تایبەتی هونەرمەندان دەكات، لەگەڵ سەرەتاكانی هاتنە ناو بواری هونەری و بەناوبانگبونیان.
پرۆگرامی (شیری ستۆدیۆ) لە 13 ئەڵقە پێكهاتووە و لەماوەی سێ مانگدا لە كەناڵی (DMC)ی میسرییەوە پێشكەش دەكرێت، بڕی 150 ملیۆن جونییەی میسریش وەك بودجە بۆ بەرنامەكە دیاری كراوە.

میوانەكانی دیكەی پرۆگرامەكەی شیرین  بریتین لە (سەمیرە سەعید، كازم ساهیر، ئەساڵە نەسری، راغب عەلامە، عاسی حلانی، ئەحلام، سابیر روباعی، ئیلیسا، نانسی عەجرەم) لەئێستاشدا دوو ئەڵقەی پرۆگرامەكەی لەگەڵ هەردوو ئەستێرەی بەناوبانگی عەرەب وائیل كفوری و حسێن جەسمی لە لوبنان وێنە گرتووە.





PM:02:38:23/10/2016