وەزیری دەرەوەی تورکیا هەڕەشەی ئەوە لە عێراق دەکات ئەگەر مەترسی لەسەر وڵاتەکەی هەبێت، ئەوا بە هێزی پیادە دێتە عێراقەوە.
سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، رایگه‌یاند" "ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك رووبه‌ڕووی توركیا ببێته‌وه، ئه‌وا به ئۆپه‌راسیۆنی وشكانیشه‌وه هه‌موو توانایه‌كمان به‌كارده‌هێنین".
ئەو وەزیرەی تورکیا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد "هه‌ر مه‌ترسیه‌ك روو له توركیا بكات، ئه‌گه‌ر پێشهاته‌كانی عێراق ئاسایش و سه‌قامگیریی توركیا رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه بكه‌نه‌وه، وه‌ك چۆن له سووریا ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی داعش دروستی كردبوو ئارامیمانی نه‌هێشت، ئه‌گه‌ر له شنگال و ناوچه‌كانی دیكه‌دا هه‌ڕه‌شه رووبه‌ڕوومان بكرێته‌وه، ئه‌وا هێز و ئه‌و مافه‌مان كه له مافی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه به‌كارده‌هێنین، به ئۆپه‌راسیۆنی وشكانیشه‌وه، بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و مه‌ترسییه‌ی به‌رۆكمان ده‌گرێت".
سەبارەت بە رۆژئاوای کوردستان، چاوش‌ئۆغڵو، باسی له‌وه كرد " ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی په‌یه‌ده په‌كه‌كه له منبج نه‌چنه ده‌ره‌وه، ئه‌وا ئێمه به ئه‌مریكاشمان گوتووه كه به توانای خۆمان ده‌زانین چۆن وەدهریان ده‌نێین".