" گەر یەکێتی پرسی پارێزگار چارەسەر نەکات، رێکەوتنەکەیان لەگەڵ گۆڕان هەڵدەوەشێتەوە"

ماوەی چەند رۆژێک دراوە بەیەکێتی نیشتمانی کوردستان و ستاڤە وەزارییەکەی تا پرسی پارێزگار سلێمانی چارەسەر بکات، ئەگەر ئەو هەنگاوە نەنێت رێککەوتنی ٥/١٧ نێوان ئەو حیزبەو گۆڕان وەک هەڵوەشاوەی لێدێت.

گۆڕان سەرقاڵی هەنگاوێکی چلۆنایەتییە بۆ دەرچوون لە حکومەت و کشانەوە لە رێککەوتنی لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بەپێی زانیاریەکانی سپی ئەو بزووتنەوەیە پێیوایە یەکێتی لایەنی کەمی پابەند نییە بە رێککەوتنی ٥/١٧ ەوە، هەر بۆیە پرسی پارێزگاری سلێمانی بە خاڵی جەوهەری هەردوو رێککەوتنەکەی نێوانیان دەزانێت و ئەگەر یەکێتی ئەو پرسە چارەسەر نەکات، ئەوا ئەو رێککەوتنە وەک هەڵوەشاوە وایە لای ئەو بزووتنەوەیە.

بەپێی زانیاریەکانی سپی، بزووتنەوەی گۆڕان داوای کردوو لە یەک دوو رۆژی داهاتوودا یەکێتی نیەتی باشی خۆی پێشان بدات و پرسی پاریزگاری سلێمانی لە رێگای قوباد تاڵەبانییەوە چارەسەر بکات.

دەربارەی داوای گۆڕان لە یەکێتی، ئەو بزووتنەوەیە داوا دەکات قوباد تاڵەبانی کە جێگری سەرۆکی حکوومەتە، " نووسراوێک ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ بکات و ئەو ڕوونکردنەوەیەی بڵاویکردەوە کە گووتبووی مامەڵە لەگەڵ سەردار قادر دەکا وەک پارێزگار بە وەکالەت، بیکات بە نووسراوی ڕەسمی".

هەروەها گۆڕان داوای کردووە داوای لە یەکێتی کردووە کە "قوباد تاڵەبانی فەرمانی لابردنی ئاسۆ فەرەیدون دەربکات".
بەپێی زانیاریەکانی سپی ئەو داوایە کە پەیوەستە بەپرسی ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری سلێمانی، لای گۆڕان کراوەتە خاڵی سوور و ئەگەر زۆرە لەکاتی جێبەجێنەکردنیدا تەواوی رێککەوتنی ٥/١٧ نێوان گۆڕان و یەکێتی هەڵوەشێتەوە.



PM:10:53:25/10/2016