سەرباری ئەوەی خەڵکێکی زۆر بە زەحمەت و رێگای هات و نەهاتەوە سەرقاڵی سەفەر کردنن، چوار وڵات کە ناوەکانیان کەمتر بیستراوە بە بڕیک پارە دەبیتە هاوڵاتی ئەو وڵاتەو پەساپۆرت وەردەگریت.
لە کاتێکدا خەڵکێکی زۆر بۆ کۆچکردن و دوورکەوتنەوە لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست لەبەر بەردەوامی شەڕ و هەژاری رودەکەنە ئەوروپاو، ئەمەریکاو کەنەدا، بەڵام هەندێک وڵاتی تر هەن کە کەمتر ناسراون، یان هەر نەناسراون بەڵام بەبڕێکی پارە پەساپۆرت بە هاوڵاتی کۆچبەر دەدەن.
ماڵپەڕی " ئەلعربی ئەلجدید" بڵاویکردۆتەوە یەکێک لەو وڵاتانە دورگهكانی دۆمینیكان، ئەوانەی کۆچ دەکەن بۆ ئەو وڵاتە دەتوانن پاسپۆرتهوه به 100 ههزار دۆلاره وەربگرن و ئەتوانرێت هاتوچۆی ٧٠ وڵاتی بە بێ فیزە پێ بکات.
وڵاتی ئهنتیگوا باربودا، دهكهوێته دهریای كاریبی، دەتوانیت پاسپۆرت بە 250 ههزار دۆلاری وەربگرێت و دەتوانیت بهبێ ڤیزا بۆ 130 وڵاتی جیهان سەفەر بکەیت.
گرینادا، به 250 ههزار دۆلار دەتوانیت پاسپۆرت وهرگریت و دەتوانیت سەفەر بۆ 121 وڵات بكەیت.
سنات كیتس ونیفیس دوورگەیەکی بچووکە دەتوانیت پەساپۆرت بە ٢٥٠ هەزار دۆلار وەربگریت و سەردانی 132 وڵات بكەیت.