شاجوانی ٢٠١٦ی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردوە

ژالیا سیروان شاجوانی ساڵی ٢٠١٦ی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت هیوادارم ئەم رق و کینەیە بەس بێت ، تا بتوانین هاوکاری یەک بین.

شاجوان لە روونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندووە "هیوادارم ئەم رق و کینەیە بەس بێت ، تا بتوانین هاوکاری یەک بین ، دڵنیا بن کۆتایی هیچ شەرێک کەس براوە نابێت ، تەنها کۆمەڵێک رۆح بریندار دەبن ، با فەیسبووک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا لێ نەکەین روومان نەیەت سەردانی بکەین ، تکایە با لە جێی ئەو ەهاوکاری یەک بین بیکەین بە شوێنێک بۆ گۆرینەوەی راو بۆچونەکانمان".

سەبارەت بە کارو پڕۆژەکانی شاجوانە نوێکەی کوردستان دەڵێت دڵنیام ئەپرسن بۆ ونم و هیچ کارێکم نەکردوە تائێستا ، تەنها لەبەر ئەوەی کە بڵاوی ناکەمەوە مانای ئەوە نییە ، کارمان نیە و دانیشتوین ، کە کەوتینە بواری جێبەجێکردن هەمووان ئەبینن



PM:09:29:26/10/2016