لەسەر پرسی پارێزگاری سلێمانی گۆڕان و یەکێتی بە نهێنی کۆدەبنەوە

ئەمڕۆ هەینی ١٠/٢٨ لە سلێمانی بە دوور لە چاوی کامێراو دیاریکردنی جێگای کۆبوونەوەکە لەسەر پرسی پاریزگاری سلێمانی گۆڕان و یەکێتی کۆدەبنەوە.

بەپێی زانیاریەکانی سپی، لەلایەن یەکێتیەوە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێم بەشداری کۆبوونەوەکە دەکات، بەلآم تا ئێستا لە لایەن گۆڕانەوە دیاری نەکراوە کێ بەشدارە، بەلآم بەپێی زانیارییەکانی سپی دەبێت کەسێکی بڕیار بەدەستی گۆڕان بێت.

ئامانج لە کۆبوونەوەکە بەپێی ئەو زانیاریانە، چارەسەری پرسی پارێزگاری سلێمانییە.

دوای ئەوەی ئەنجوومەنی شوورای هەرێم و وەزارەتی ناوخۆ سەردار قادریان وەک پارێزگاری سلێمانی بە وەکالەت قبوڵنەکرد، گٶران فشارێکی زۆر لە یەکێتی دەکات کە دەرچەیەک بۆ ئەو پرسە بدۆزێتەوەو بە پرسێكی گرنگی دەزانن لە چوارچێوەی رێککەوتنی نێوان خۆیان و یەکێتی کە ٥/١٧ لە ماڵی تاڵەبانی لە دەباشانی ئیمزایان کرد.


AM:11:49:28/10/2016