توركیا 15 دەزگای راگەیاندنی داخست

حكومەتی توركیا 15 دەزگای راگەیاندنی كوردی و توركی داخست، لەنێویاندا ئاژانسی دیها، ژنها و رۆژنامەی گوندەم گازەتەسی- توركی، رۆژنامەی ئازادیا وەڵات-ی كوردی هەن و مۆڵەتی كاركردنی هەڵوەشاندنەوە.

هێزە ئەمنییەكانی توركیا 2 ئاژانسی هەواڵی و 10 رۆژنامە و 3 گۆڤاریان لە شارەكانی باكووری كوردستان بە بیانووی"پشتیوانی لە تیرۆر" داخست، كە بە كوردی و توركی دەردەكران و بەشێكیان لە پارتی كرێكارانی كوردستان PKK نزیك بوون. ئاژانس و رۆژنامە و گۆڤارەكان بریتین لە:

ئاژانسەکان:

- دیها، ئاژانسێکی هەواڵییە.
- ژنها، تاکە ئاژانسە رووماڵی هەواڵەکانی تایبەت بە ژنان دەکات.

رۆژنامەكان:
- گوندەم گازەتەسی لە ئیستەنبوڵ،
- ئازادیا وەڵات لە ئامەد
- یوكسەكۆڤا هەبەر، لە جۆلەمێرگ
- باتمان چغداش لە ئێلهێ
- جیزرە پۆستەسی لە شرناخ
- ئیدل هابەر لە شرناخ
- گونەی ئێكسپرێس لە شرناخ
- پرۆستیژ هابەر لە وان
- ئورفاناتیك، لە رووها
- كزلتەپەنن سەسی لە مێردین

گۆڤارەکان:
تیرۆژ، لە ئیستەنبوڵ
ئەڤرەنسەل كولتوور، لە ئیستەنبوڵ
ئۆزگورلوك دونیاسی، لە ئیستەنبوڵ



AM:08:29:30/10/2016