وێنە...ئێرینا شایك بە نیمچە ڕووتی دەردەكەوێت

نمایشكاری بەناوبانگی جیهانی ئێرینا شایك بەشێوەیەكی سەرنجڕاكێش لەسەر بەرگی گۆڤارێك دەردەكەوێت.

ئێرینا شایك لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاودەكاتەوە كە تایبەت بۆ بەرگی گۆڤاری (Madame Figaro) گرتویەتی و لە وێنەكەشدا بەشێوەیەكی نیمچە ڕووت دەردەكەوێت و لای ڕاستی سنگی لە جلەكانی دەرهێناوه و بە دەستی شاردویەتییەوە.

ئەو كەسانەی وێنەكەیان بینیوە سەرسامی خۆیان بەو وێنەكەی دەربڕیوە، ئەمە جگە لەوەی ئەو نمایشكارە چەند وێنەیەكی دیكەی تایبەتی بۆ لاپەڕەكانی ناوەوەی گۆڤارەكە گرتووە كە لە بەشێكیاندا بێ هیچ جلێك دەردەكەوێت، لە بەشێكی دیكەشیاندا هەرچەندە جلی لەبەردایە بەڵام بە وروژنەرترین شێوە دەركەوتووە و شوێنە هەستیارەكانی دەرخستووە.



PM:02:25:30/10/2016