بەفەرمی.. وادەی دابەشكردنی موچەی مامۆستایان راگەیەنرا

پەروەردەی دهۆك مامۆستایان‌و بەڕێوەبەرایەتییەكان ئاگادار دەكااتەوە كە سەردانی بەشی ژمێریارییەكانیان بكەن بۆ  وەرگرتنی  چەكی پارەی مامۆستایانی وانەبێژ.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەدەی رۆژئاوای دهۆك رایگەیاند: ئاگاداری بەڕێوەبەرانی قوتابخانەكان دەكەیەنەوە كە سەردانی بەشی ژمێریایی پەروەردەكانیان بكەن بۆ وەرگرتنی چەكی پارەی مامۆستایانی وانەبێژ.

هەروەها ئاماژەی بەوەش دەكات  كە ئەو پارەیەی بەسەر مامۆستایانی پەروەردەی ئەواندا دابەش دەكرێت پارەی مانگی ئازاری ئەمساڵە.

تا ئێستا لەزۆربەی هەرێمی كوردستان موچەی چوار مانگی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش نەكراوە.



PM:03:37:30/10/2016