میشل عۆن بە سەرۆك كۆماری لوبنان هەڵبژێردرا
ئەمرۆ ژەنەراڵ میشل عۆن ، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕانو چاكسازی لە پەرلەمانی لوبنان كە لەلایەن حیزبوڵاوە پشتیوانی لێدەكرا، بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمان وەك سیانزەمین سەرۆكی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا.
میشل عۆنی تەمەن 84 ساڵ بەم هەڵبژارنە قەیرانی دوو ساڵو نیو نەبوونی سەرۆكی كۆماری لوبنانی كۆتایی پێهاتو بە 84 دەنگ لە 127 دەنگی پەرلەمانتاران، ئەم پۆستەی بەدەست هێنا.
رۆژی 25ی مانگی ئەیاری 2014، میشل سلێمان، دوانزەمین سەرۆك كۆماری لوبنان كۆشكی سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتەی بەجێهێشتو لەو كاتەوە تا ئێستا دەرگای كۆشك نەكراوەتەوە.
حیزبوڵای لوبنان كە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی داراییو لۆجستی دەكرێت، پشتیوانییەكی زۆری لە میشل عۆن كرد تا لەم هەڵبژاردنەدا لە پەرلەمان سەركەوتن بەدەست بێنێت.
PM:03:35:31/10/2016