نه‌وشیروان مسته‌فا داواكارییەكی گرنگ ئاراستەی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات
نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داوای له‌هه‌ڵسوڕوانی گۆڕان كردوه خۆیان بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه
بده‌ن چی بكه‌ن، رای خۆیشی به‌بزوتنه‌وه‌كه راگه‌یاندوه كه "ئه‌م حكومه‌ته شكستخواردوه‌و پێویسته بكشێینه‌وه”.
به‌پێی زانیارییه‌كانی رۆژنامەی ئاوێنه، نه‌وشیروان مسته‌فا دوای ئه‌وه‌ی كۆتایی هه‌فته‌ی رابردو له له‌نده‌نه‌وه داوای له‌هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان كرد خۆیان بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بده‌ن كه پێویسته بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چی بكات‌و ئه‌ویش پشتیوانی لێده‌كات، رای خۆی به‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان راگه‌یاندوه، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان حكومه‌تێكی شكستخواردوه‌و شایسته‌ی ئه‌وه نییه گۆڕان تیایدا بمێنێته‌وه.
ئێستا ئه‌م پرسه له‌ناوخۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا گفتوگۆی لەبارەوە ده‌كرێت‌و سه‌ره‌تای مانگی داهاتو له‌كۆبونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتمانیدا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر ده‌درێت.
به‌پێی رۆژنامەكە تا ئێستا هۆكاری بڕیارنه‌دانی گۆڕان سه‌باره‌ت به‌كشانه‌وه له‌حكومه‌ت‌و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئه‌وه بوه كه نه‌یانویستوه ئاسانكاریی بكرێت بۆ رایی كردنی كاره‌كان به‌خواستی پارتی. ئێستا له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا گفتوگۆ له‌سه‌ر كشانه‌وه له‌حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان‌و ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كانیش له‌ئارادایه، هه‌رچه‌نده زۆرینه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن پۆستی پارێزگار مافی شه‌رعی خۆیانه، كه ده‌نگی یه‌كه‌میان هێناوه‌و ده‌بێت هه‌وڵبده‌ن هه‌مو ئیستیحقاقی خۆیان وه‌ربگرن.
PM:02:34:01/11/2016