وێنە...شاجوانی كوردستان وێنەیەكی تایبەتی خۆی بڵاودەكاتەوە

ژالیا سیروانی شاجوانی كوردستان وێنەیەكی تایبەتی خۆی بڵاودەكاتەوە.

ژالیا سیروان شاجوانی كوردستان بۆ ساڵی 2016، لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاودەكاتەوە و ئاماژە بەوە دەكات ئەو وێنەیەی تایبەت بۆ گۆڤاری بزنس مەگەزین گرتووە.

لە وێنەكەدا ژالیا بە عەزییەكی ڕەشەوە دەردەكەوێت و تاجی شاجوانێكەشی لەسەردایە كە بە ئاڵای كوردستان نەخشێنراوە.

مانگی ڕابردوو لە مەراسیمێكدا لە هەولێر، سێهەم شاجوانی كوردستان هەڵبژێردرا كە ژالیا سیروانی تەمەن 20 ساڵی خەڵكی سلێمانی لەنێو 11 كچی باشور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان نازناوەكەی بردەوە و بەڕێوەچونی مەراسیمەكەش ڕوبەڕووی ڕەخنەیەكی زۆر كرایەوە.



PM:02:53:01/11/2016