وێنە...هەڵوێست و ئەحمەد خەلیل بەهۆی ئەم وێنەیەوە ڕەخنە باران دەكرێن و ڕونكردنەوەش دەدەن

هەردوو هونەرمەندی ناسراو هەڵوێست و ئەحمەد لەسەر بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی ڕەخنە باران دەكرێن، دواتر ڕونكردنەوە لەسەر كارەكەیان دەدەن.

هەڵوێست لەڕێی پەیجە تایبەتەكانی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وێنەیەك بڵاودەكاتەوە كە لەگەڵ ئەحمەد خەلیل سەرقاڵی دابەشكردنی هاوكاریەكانی ڕێكخراوێكن بەسەر ئاوارەكانی كەمپی بەرزنجەدا، چەند كەسێكیش ڕەخنەی توندی لەم كارە دەگرن و بە خۆدەرخستن ناوی دەبن.

دوای ئەو ڕەخانەنە هەڵوێست لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام ڕوونكردنەوە دەدات و ئاماژە بەوە دەكات كە ئەوە خێر نییە كە ئەوان كردویانە بەڵاكو ئەركێكە لەسەریان.

ئەو هونەرمەندە نوسیوێشیتی "ئەو هاوكاریانە هی ئێمە نەبوون بەڵكو لەلایەن بەڵكو لەلایەن ڕێكخراوێكەوە ئامادەكراوە، داوای لەو كەسانەش دەكات كە ڕەخنەیان لەو كارە گرتووە سودێكیان نیشان بدات تا ئەوانیش چاوی لێبكەن".



PM:12:56:03/11/2016