بۆ بڕیاردان لەسەر كشانەوە لەحكومەت فراكسیۆنەكانی گۆڕان كۆبوونەوە

پاش نیوەرۆی ئەمرۆ كۆبوونەوەیەك بە بەشداری  فراکسیۆنەکانی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم دەستی پێكرد بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر کشانەوەیان لە حکومەتی هەرێم و حکومەتە خۆجێیەکان بدەن.

بەپێی زانیارییەكان کۆبوونەوەکە لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت و فراکسیۆنەکانی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک تێیدا بەشدارن.



PM:01:38:03/11/2016