بە فەرمی دابەشکردنی مووچەی ئەم توێژە ڕاگەیەندرا

بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی چاودێری كۆمەڵایەتی لە لێدوانێکیدا ئاشکرایکرد کە دوای تەواو بوونی بە ئەلەکترۆنی کردنی سیستەمی مووچە، حکومەت موچەی چاودێری خێزان دابەش دەکرێت.
شێخ محەمەد، بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی چاودێری كۆمەڵایەتی بە ماڵپەڕی دواڕۆژی ڕاگەیاند "چاودێری خێزان كە نزیكەی یەك ساڵ و دوو مانگە مووچەكانیان راگیراوە پێداچوونە بە ناوەكانیان دەكرێت هەر كاتێك حكومەت دڵنیابوو لەوەی چەند مووچەخۆری راستەقینەی چاودێری خێزان هەیە، ئەو كات رۆژێك دیاری دەكرێت بۆ پێدانی مووچەكانیان".

هەروەها ناوبراو ڕاشیگەیاندووە "نزیكەی مانگێك زیاترە سیستمی بە ئەلیكترۆنی كردنی مووچە بۆ مووچەخۆرانی چاودێری خێزان دەستی پێكردووەو لە سەری ساڵی تازە كارەكان تەواو دەبێت، دواتر حكومەت لە رێگەی لیستێكەوە ناوی ئەو كەسانەی لە چاودێری خێزان مووچە وەردەگرن بڵاودەكاتەوە ئەوەشی شایەنی مووچەكە نەبێت ناوەكەی دەسڕێتەوە".


هەروەها دیدار عومەر، بەڕێوەبەری زیندانی چاكسازی گەورانی هەولێر بە هەمان ماڵپەڕی ڕاگەیاندووە" لە زیندانی چاكسازی گەورانی هەولێر (120) كەسی سزا دراو كە پێشتر لەلایەن خێزانەكانیان مووچەكانیان بۆ وەردەگیرا، چەند مانگێكە حكومەتی هەرێم مووچەكانی راگرتوون، بۆیە لە دوای تەواو بوونی سیستمی بە ئەلیكترۆنی كردنی مووچە جارێكی تر مووچەكانیان بۆ سەرف دەكرێتەوە."



PM:09:26:04/11/2016