ژنێک چیرۆکی دەستدرێژی سێکسی چەکدارانی داعش بۆ سەری و دووگیان بوونی دەگێڕێتەوە

ژنێکی ژێر دەستی داعش چیرۆکی خۆی و دەستدرێژی کردنە سەری و دواتر دووگیان بوونی لە چەکدارێکی داعش بۆ کەناڵی CNNی ئەمریکی دەگێڕێتەوە و ئەو ژنە باس لەوە دەکات کە ژیانی ساڵ و نیوێک وەک سەبایا بەسەر بردووە.

ئوم عەلا ناوی ئەو ژنە هەفتەی ڕابردوو هاوسەرەکەی لە شەڕەکانی دەوروبەری موسڵدا کوژراوە دەڵێت بەردەوام ڕەتمان دەکردەوە کار لەگەل داعش بکەین بۆیە دەستدرێژی سێکسیان کردە سەرم و دواتر لە یەکێک لە چەکدارەکان دوو گیان بووم.

ئەو نایشارێتەوە کە حکومی داعش وەحشیگەرانەیە و بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک چەکدارانی داعش دەستدرێژی سێکسیان کردووەتە سەری وەک سەبایا مامەڵەیان لەگەڵ کردووە.



PM:08:56:05/11/2016