چەند کەس کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمریکان؟

ئەگەرچی زۆرێک لە خەڵک پێیان وایە تەنها هیلاری کلینتۆن و دۆناڵد ترامپ کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمریکان، بەڵام لە ڕاستیدا پێنج کەس کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمریکان، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە ڕاپرسییەکاندا تەنها ئەو دوو کاندیدە توانیان ڕێژەی ١٥% زیاتری دەنگدەران بەدەستبهێنن، بەشداری دیبەیتی سەرۆکایەتی ئەمریکایان کرد.

ئەگەرچی کە هەڵبژاردنی ئەمریکا زۆرینەی کات تەنها لە نێوان کاندیدی پارتی دیموکراتەکان و پارتی کۆمارییەکاندا یەکلایی دەبێتەوە، بەڵام هەموو هەڵبژاردنێک چەند حزبێکی دیکەی ئەو وڵاتەش کاندیدیان هەیە.


لەم هەڵبژاردنەدا پێنج کاندید هەیە

لە هەڵبژاردنی ٢٠١٦ی سەرۆکایەتی ئەمریکادا پێنج کەس خۆیان بۆ سەرۆکایەتی کاندید کردووە کە وەک زانراوە یەکێکیان هیلارییە و ئەوەی دیکەشیان ترامپە.

بەڵام هەریەکە لە جیل ستاین کە تەمەنی 66 ساڵە و پزیشكە خۆی کاندید کردووە لەسەر پارتی سەوز، کە هەوڵ دەدات لایەنگرە دڵشكاوەكانی بێرنی سەندێرز، ركابەری پێشووی كلینتۆن بۆ لای خۆی رابكێشێ.

یەکێکی دیکەش لە کاندیدەکان گەری جۆنسۆنی تەمەن 63 ساڵە، پارێزگاری پێشووی ویلایەتی نیومەكسیكۆ، كاندیدی پارتی لایبەرتاریەنە. و ئەو دەیەوێت دەیەوێ دەنگی ئەو كۆمارییانە رابكێشێ كە دەنگ بە ترامپ نایەت و حەزیش ناكەن دەنگ بە دیموكراتەكان بدەن.

ئیڤن مەكموڵین تاكە كاندیدی سەربەخۆیە لەم هەڵبژاردنەدا كە پێشتر لە ئێف بی ئای كاری كردووە و لە ویلایەتەكەی خۆی (ویلایەتی ئۆتا) لایەنگری زۆری هەیە

.

چەند کەس مافی دەنگدانی هەیە؟

(218) ملیۆن و (959) هەزار هاوڵاتی مافی دەنگدانیان لەو هەڵبژاردنەدا هەیە بەڵام (146) ملیۆن و (311) هەزار كەس ناوی خۆیان تۆمار كردووە بۆ بەشداریكردن لەسەرجەم ویلایەتەكانی ئەو وڵاتە و ئەو پرۆسەیە تەنها لەرێگەی دەنگدانی راستەوخۆوە ئەنجام نادرێت.

هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا بەشێكی بەدەنگدانی ناڕاستەوخۆیە لەرێگەی كۆگەلی هەڵبژاردن كە ژمارەیان (538) كەسەو بە"دەنگدەری گەورە" ناسراوەو هەركام لە پاڵێوراوەكان 270 دەنگی لەو ژمارەیە بەدەستهێنا دەبێتە سەرۆكی ئەمریكا.



AM:11:12:08/11/2016