ژمارەیەک ولایەتی ئەمەریکا لەم هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەو ولآتە، یەکلایی دەکەنەوە کە ترامپ، یان هێلاری دەبێتە سەرۆک، ئەو ولایەتانە ململانێی توندیان تێدایە، هێشتا یەکلایی نەبۆتەوە کێ سەردەکەوێت کۆماریەکان، یان دیموکراتیەکان و کۆی دەنگەکانی ٦٦ دەنگە " خاڵە".
ئەو ولایەتانەش هەریەک لە ئەریزونا ١١ دەنگ، فلوریدا ٢٩ دەنگ، نیفادا ٦ دەنگ، نبراسکا ١ دەنگ، نیوهامشر ٤ دەنگ، کرولینای باکور ١٥ دەنگ.
ئەو کاندیدەی دەردەچێت لەهەڵبژاردن و دەبێت بەسەرۆکی ئەمەریکا پێویستی بە ٢٧٠ دەنگە، سیسەتەمەکەش بەو شێوەیەیە، هەر ولایەتێک ژمارەیەک دەنگی بۆ هەژمار دەکرێت.