نرخی نەوتی برینت گۆڕانی زۆری بەخۆیەوە بینی بە ڕێژەی ٤%
بەهاکەی لەدەستدا و دابەزی.
بەهۆی دەرکەوتنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکانی
ئەمریکا و نزیکی بردنەوەی هەڵبژاردنەکە لە لایەن ترامپەوە نرخی نەوتی برێنت لە
بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانی بەخۆیەوە بینی و بۆ ٤٣ دۆلار دابەزی و بە ڕێژەی ٤%
نرخەکەی لەدەستدا.
هەروەها بۆرسەی ئەمریکا ٧٠٠ خاڵی لەدەستدا کە ئەمەش
ڕێژەیەکی بەرچاوە کە پشکەکان لەو بۆرسەیەدا بە خێرایی نرخەکانیان لەدەستبدەن.