نرخی دۆلار بەرزە.. لیرەی تورکی زیاتر دابەزی

دوو رۆژ بەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ تێدەپەڕێت و دراوی ئەو ولآتە کە دۆلارە بە بەرزی ماوەتەوە.

خاوەنی نووسینگەی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی، نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ $ دۆلار بە ١٣٠ هەزارو ٤٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٣ هەزارو ٥٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦١ هەزارو ٧٥٠ دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٤٠ هەزارو ٥٠٠ دینارە لە رۆژی ١١/٣ رۆژی دەستگیرکردنی هاوسەرۆکانی هەدەپە، لیرە بەردەوامە لە دابەزین.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣٦ هەزار دینار. 



AM:10:10:10/11/2016