خانمە گۆرانیبێژ چنار، ڕەخنە لە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەگرێت و دەڵێت دەبوایە هۆشیارتر بوایە.
لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، چنار وێنەیەکی خۆی و دۆنالد ترەمپی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی "زۆر جێگای خۆشحاڵییه كاتێك تره‌مپ كورد وه‌ك گه‌لێكی ئازا‌و به‌هێز پیناسه ده‌كات. به‌ڵام نا كه ده‌ڵیت ئه‌بێت به‌كارییان بینین. گه‌لی كورد شتوو مه‌ك نیه به‌كاربینن. ئازاییەتیش خۆینڕشتن و قوربانی ده‌ویت".
هەروەها چنار نوسیویەتی "دەکرا ترامپ هۆشیارتر بووایە لە بەکارهێنانی وشە بۆ پێناسەکردنی کورد".