سەرۆکی جەهەپە: پارتی دادو گەشە پشتگیری تیرۆر دەکات

سەرۆكی‌ پارتی‌ گەلی‌ كۆماری‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ توركیا (جەهەپە) رایگەیاند" لە توركیا ئەگەر حزبێك هەبێت پشتگیری‌ لە تیرۆر كردبێت، ئەو پارتی‌ دادو گەشەپێدانە". 

كەمال كلیچدار ئۆغڵو، سەرۆكی‌ جەهەپە لە وتارێكیدا كە لە بەردەم پەرلەمانتارانی‌ پارتەكەی‌ پێشكەشیكرد رایگەیاند" لە توركیا ئەگەر حزبێك هەبێت پشتگیری‌ و هاوكاری‌ رێكخراوە تیرۆریستییەكانی‌ وەك داعش و نوسرەو گروپەكای‌ تری‌ كردبێت، ئەوا پارتی‌ دادو گەشەپێدانی‌ دەسەڵاتدارە".

ناوبراو دەڵێت" ئێستا لە توركیا 142 رۆژنامەنوس بە تۆمەتی‌ تیرۆر زیندانیی كراون و ئەوەش بۆ دیموكراتی‌ توركیا شەرمە،  وتیشی‌ توركیا لە كودەتاكەی‌ تەموزی‌ رابردوو رزگاری بووە، بەڵام ئێستا روبەڕوی‌ كودەتایەك دەبێتەوە لەسەر دەستی‌ پارتی‌ دەسەڵاتدار". 

كلیچدار ئۆغڵو جەختیشیكردەوە هیچ كەسێك مافی‌ ئەوەی‌ نییە بە هێز هەوڵی‌ گۆڕینی‌ سیستمی‌ بەڕێوەبردنی‌ وڵات بدات و دەبێت لە چوارچێوەی‌ یاسا و دەستوردا وڵات بەڕێوەببرێت.



PM:06:16:11/11/2016