دیاری ئەنوەر گۆڕانی بۆ ئەم خانمە پێشکەشکارە شۆخ و شەنگە دەڵێت


دیاری ئەنوەر بێژەر و پێشکەشکاری دیاری کەناڵی NRT گۆڕانی بۆ خانمە پێشکەشکاری هەمان کەناڵ، تەڤگەر شێرکۆ دەڵێت.

تەڤگەر لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا دیاری ئەنوەر گۆرانی بۆ دەڵێت و تەڤگەر نوسیویەتی "هەرچەن بەفر زۆری ماوە بەڵام کاکەدیاری گۆرانیەکەی بۆ وتم سوپاس".

دیاری ئەنوەر، یەکێکە لە بێژەر و پشکەشکارە دیارەکان و ئەو وەک ئەکتەریش لە چەندین شانۆ و درامادا بەشداری کردووە و مامۆستای پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە.

تەڤگەر شێرکۆ لە گەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتای و ئامادەیشی لە شاری سلێمانی بووە و چەند خوێندنگەیەکی گۆڕیوە، نزیکەی دوو ساڵە کاری ڕاگەیاندن دەکات و یەکەمین وێستگەیشی کەناڵی NRTبووە.





PM:03:37:12/11/2016