هاوسەرۆکانی هەدەپە لە زیندانەوە نامەیەک ئاراستەی کۆبوونەوەی حیزبەکەیان دەکەن

هاوسەرۆکانی هەدەپە دەمیرتاش و یوکسەکداغ و سەباح تونجەل سەرۆکی پارتی هەرێمەکان لە بەندیخانەوە نامەیەک ئاراستەی کۆبوونەوەی حیزبەکانیان دەکەن.

 وەک رۆژنیوز بڵاویکردۆتەوە، سەباحەت تونجەل لە پەیامەکەی خۆیدا کە بۆ حەوتەمین کۆبوونەوەی گشتی کۆنگرەی پارتی دیموکراتی گەلان لە بەندیخانەوە ناردبووی، نووسیویەتی:"ئەو کۆبوونەوە گشتییە بۆ دووبارە رێکخستنەوەی پارتی دیموکراتی گەلان گرنگ دەبێ، دڵنیام کە بە رۆح و ئامانجی بەهێز، کۆبوونەوەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێ دێ، بۆ داهااتووی خەڵکی تورک و کوردستان و بۆ بەرقەراربوونی ئازادی و دیموکراسی، بەرپرسیارییەتی گرنگتان لەسەر شانە، خەباتی یەکگرتووانەی هێزە ئازادیخوازەکان لە دژی ئەو فاشیستەی کە دەیەوێ ئێمە لە تاریکی خۆیدا بخنکێنێ، وەکو چرایەک بەردەوام داگیرساوە، حکومەتی بە سیاسەتی زۆرملێی هەوڵ دەدا بە هەر جۆرە هیوا و چاوەڕوانییەکی کۆمەڵگە لە داهاتوو کۆتایی پێ بهێنێت، بەڵام ئێمە باوەڕمان وایە کە ئەوان هیچ کات سەرکەوتوو نابن، ئێمە لەگەڵ یەکتری ژیانێکی نوێ لەسەر بنەمای ئازادی ژنان، پاراستنی ژینگە و دیموکراسی دێنینە دی".
  
دووەمین پەیام کە خوێندرایەوە، لە لایەن سەلاحەدین دەمیرتاشەوە لە بەندیخانەوە گەیشتبوو، کەلە بەشێکیدا هاتبوو"ئێمە بە هەست و باوەڕ و جۆشی بەرخۆدان و سەرکەوتن لە گەڵ ئێوەداین، بە چالاکی و رێکخستنی بەردەوام ئەو رۆژە دژوارانە تێدەپەڕێنین، گومانم نییە کە پارتی دیموکراتی گەلان رۆڵی مێژویی خۆی گێڕاوە و قۆناغێکی تازە دەست پێدەکات".
 
هەروەها فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان لە پەیامەکەی خۆیدا نووسیویەتی:"پێش هەموو شتێک، رێزم هەیە بۆ ئیرادە و بەرخۆدانی ژنان، ئەوەی کە لە لایەن کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمارەوە، بە تورکیای نوێ نازەد دەکرێ، ئاشکرایە کە دیکتاتۆریەتی نوێیە، بەڵام بۆ گەیشتن بەو ئامانجە ێویستە پێش هەمووشتێک، بتوانێ ئیرادەی ژنان تێکبشکێنێ، ئەوان خۆیان ئەوە دەزانن کە ئێمەی ژنان ناهێڵێن شتی وا رووبدا، ژنان هێز و داینەمۆی وەرچەرخانی ژیانن، لە سەر شەقامەکان، چیاکان، کارگەکان، لە زیندان و پەرەلمانیش سوود لەو هێزە وەردەگرین، ئێمە ژنانە بەرخۆدان دەکەین و لە خەندەی خۆمان پەشیمان نابینەوە، ژنان هەر سەردەکەون".



PM:09:32:13/11/2016