سودە سەرسوڕهێنەرەکانی هەنار

هەنار یەکێکە لەو میوانەی سودێکی زۆر بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت، واتە کۆمەڵێک ڤیتامین و ماددەی سودبەخشی تێدایە کە لە زۆربەی میوەکانی تردا نین، ئەم سودە سەرسوڕهێنەرانەی لەم ڕاپۆرتەدا دەخەینە ڕوو.

بەپێی توێژینەوەکان، هەنار ماددەی پۆلیفینۆلیکی تێدایە کە بەرپرسە لە دروستکردنی دژەئۆکسید، هەروەها ڕێگە لە ئۆکساندنی کۆلسترۆڵ دەگرێت و ئەوەش دیواری خوێنبەرەکان لە زیان دەپارێزێت ڕێگە لەمردنی خانەکان دەگرێت، کە ئەمەش لە توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ ڕزگارت دەکات.

توێژینەوەکان ئاشکرایان کردووە کە هەنار هاوکارێکی باشە بۆ هێشتنەوەی کۆئەندامی هەرسکردن لە مرۆڤدا بە ڕێکی و تەندروستی، چونکە ماددەی فەیبەری تێدایە و هەرسکردنی لە لەشی مرۆڤدا چالاک دەکات، هەروها بەهۆی هەبوونی ئەو ماددەیە، زۆرێک لەوانەی ڕێجیم دەکەن بەردەوام هەنار دەخۆن.

هەنار کاریگەرییەکی گەورەی هەیە لەسەر چارەسەر و ڕێگریکردن لە نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی وەکو شێرپەنجەی پرۆستات، سیی و پێست، چونکە بەپێی توێژینەوەکان، هەنار وەک لەسەرەوە ئاماژەی پێکرا ماددەی پۆلیفینۆلیکی تێدایە کە بەرپرسە لە دروستکردنی دژەئۆکسید و ڕێگە لە دروستبوونی وەرەمی خانەکان دەگرێت، هەروەها وا دەکات کە بە شێوەیەکی سروشتی وەرەمەکان لەناوبچن، کە ئەوەش ڕێگریی دەکات لە توشبوون بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە.

توێژینەوەكان ئەوەشیان ئاشكرا كردووە كە هەنار ڕێگری دەكات لە دروستبوون و بڵاوبوونەوەی خانەی شێرپەنجەیی وەك شێرپەنجەی مەمك و پرۆستات و قۆلۆن و تەنانەت خوێنیش.

بوونی پرۆتین و ئەو ماددە بە سودانەی تێیدایە ئازارەكانی جومگە كەم دەكاتەوە، بەپێی توێژینەوەیەك كە ساڵی 2005 ئەنجامدراوە، هەنار ڕێگری دەكات لە شیبوونەوەی ماسولكەكان و ئێسك بەهێزدەكات و ناهێڵێت تووشی نەخۆشی ئێسكە نەرمە ببیت.

ھەنار سودی زۆرە بۆ سکچون ئەگە ر سێ ژەمە بیخۆیت، ھەروەھا ئاوی ھەنار ئەگەر بکوڵێنرێت و لەگەڵ ھەنگوین تێکەڵ بکرێت، وەک مەرھەم بۆ ھەوکردنی چاو بەسودەو یارمەتیدەرە بۆ لابردنی ھەوکردنەکە.

بۆ لەناوبردنی کرمی ڕیخۆڵە بەسودە بەتایبەتی لە منداڵاندا.

بۆ ئەو کەسانە بەسودە کە گرفتی کەمخوێنیان ھەیە.

لە چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانی پوکدا دەتواندرێت سودی لێوەربگیرێت.

کرداری ھەرس ئاسان دەکات،بۆیە دەتواندرێت بەیەکێک لەو میوانە دابندرێت کە بۆ گەدە بەسودە.

بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی زەھایمەردا دەتواندرێت سودی لێوەربگیرێت،بەتایبەتیش بۆ کەسانی بەتەمەن .



PM:10:31:14/11/2016