مووچەی ئەم توێژە دابەشدەکرێت

بەرپرسێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند تا کۆتایی ئەم ساڵ یەک مووچەی دیکە بەسەر کەمئەنداماندا دابەشدەکرێت.

ئارام حاتەم محەمەد بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی بە باسی ڕاگەیاندووە "لیستی مووچەی مانگی پێنجی کەمئەندامانمان ئاراستەی وەزارەتی دارایی کردووە، وەک ئاگادارین و چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ تەنها مووچەیەکی تر بە کەمئەندامان و خاوەنپێداویستییەتایبەتەکان بدرێت".

هەروەها سەبارەت بە ئەو حەوت مووچەیەی کە هی ئەمساڵی کەمئەندامانە و دابەشنەکراوە ناوبراو ڕایگەیاندووە "چاوەڕوان دەکەین لە سەرەتای ٢٠١٧دا چارەنووسی ئەو حەوت مووچەیە بزانین".

ناوبراو وتیشی ١٨٠ هەزار کەس وەک کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەیان پێدەدرێت کە مووچەکانیا لە نێوان ٦٠ هەزار بۆ ٩٠ هەزارە لە مانگی ڕابردوو مووچەی مانگی چواریان پێدراوە.



AM:11:17:15/11/2016