یه‌كێتی مامۆستایان لەبارەی کێشەی موچە نامەیەکی کراوە بڵاودەکاتەوە
له‌باره‌ی كێشه‌ی موچه و پرۆسه‌ی خوێندنی ساڵی نوێی 2016 بۆ 2017، یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان نامه‌یه‌كی كراوه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
ده‌قی نامه‌كه؛
نامه‌یه‌كی كراوه بۆ به‌ڕێزان / سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن
سڵاو و رێز ....
لاتان ئاشكرایه پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن له هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له‌ساڵی خوێندنی (2013-2014)ه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ته‌نگژه‌ی دارایی روبه‌ڕوی گرفتی گه‌وره بۆته‌وه، له‌ساڵی خوێندنی (2014-2015) ته‌نگژه‌كه قوڵتر بۆوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و دوو ساڵه‌ی خوێندن زۆر باشتر بوو له‌ساڵی خوێندنی (2015-2016)،له‌به‌رئه‌وه‌ی ساڵی (2014) دوازده موچه‌ی ته‌واو دراوه هه‌روه‌ها ساڵی (2015)ه‌ش هه‌شت موچه‌ی ته‌واو دراوه، به‌ڵام ساڵی (2016) ته‌نها هه‌شت جار (30%) بۆ (35%) موچه دراوه كه كۆی بكه‌یته‌وه سه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌كاته نزیكه‌ی سێ موچه له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ده‌كاته دوو موچه بۆ دوو موچه نیو، ئه‌مه وایكردووه كاریگه‌ری زۆر نه‌رێنی له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌ران هه‌بێت، به‌و حاڵه‌شه‌وه ساڵی خوێندنی (2015-2016)ته‌واوكرا به‌ڵام به كۆمه‌ڵێك تێبینیه‌وه، ئه‌مساڵیش هه‌ر زوو یه‌كێتی مامۆستایان له دوو تۆی یاداشتێكدا مه‌ترسیه‌كانی بۆ ئاشكرا كردن، به‌ڵام ئاوڕتان لێنه‌دایه‌وه زۆریش له‌وباره‌یه‌وه وترا كه‌چی كه‌متان گوێ بۆ راگرت ، ئه‌وه‌بوو خوێندن له‌نیوه‌ی هه‌رێم وه‌ستا، به‌دڵنیاییه‌وه له‌نیوه‌كه‌ی تریش وه‌كو ئه‌وه‌ی پێویسته به‌ڕێوه‌ناچێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌تا مامۆستایان به‌و هه‌موو ژان و ده‌رده سه‌ریه‌وه شانیان داوه‌ته‌به‌ر و پرۆسه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن ته‌نانه‌ت له‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی وه‌ستاش بوو پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن خه‌ریكه ده‌ست پێ بكاته‌وه.
به‌ڕێزان ....
ئێستا كاتی ئه‌وه هاتوه وه‌ك به‌رپرس له‌م هه‌رێمه ئه‌و هه‌موو چاكه‌ی مامۆستایان له‌به‌رچاو بگرن و قه‌ره‌بووی به‌شێك له‌و ئه‌زیه‌ت و ئازاره‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا به‌دیاری كراوی له‌ساڵی(2016)دا بكه‌نه‌وه، كه هیچ گومانی تێدانیه خزمه‌تی به ئێستا و ئاینده‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و خودی خۆشتان ده‌كات ،چونكه مامۆستایان وه‌فادارن و هه‌میشه ئه‌ركه‌كانی خۆیان راپه‌ڕاندووه و راده‌په‌ڕێنن له‌به‌ر ئه‌وه‌شه چاكه‌ی كه‌س له بیر ناكه‌ن ،له‌هه‌ر ئاوڕدانه‌وه‌كیش سورتریان ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌دا كردنی ئه‌ركه ئه‌خلاقی و نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان، له كۆتاییدا داواكارین چیتر بێخه‌م نه‌بن له ئاست ئه‌و پرۆسه گه‌وره‌یه و ژیان و گوزه‌رانی مامۆستایان هه‌ر هیچ نه‌بێت ئه‌زمون له گه‌وره سیاسیه‌كانی جیهان و ئه‌و كۆمه‌لگه‌یانه وه‌رگرن رۆژانێك هه‌مان ده‌رد و كۆڤانی ئێمه‌یان هه‌بووه، وه‌ك نمونه‌ش بۆ ئه‌و راستیه كاتێك له‌نده‌ن له‌شه‌ڕی جیهانی دووه‌م بۆمباران ده‌كرا هه‌واڵی كاولبووی ئه‌و شاره‌یان به چه‌رچڵ دا ئه‌ویش وتی په‌روه‌رده و دادگاكان چۆنن؟ وتیان باشن ئه‌ویش وتی به‌ریتانیا به خێره و داهاتوش مسۆگه‌ره هه‌وره‌ها گه‌وره شۆرشگێڕ و پشودرێژی جیهانی ره‌ش پێست مه‌ندێلا سه‌ردێری باس و چالاكیه‌كانی هه‌میشه ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه بوو (( په‌روه‌رده له چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی باشتره بۆ گۆڕانكاری ته‌ندروست له كۆمه‌ڵگه)) ده ئێوه‌ش وه‌ك ئه‌وانه بكه‌ن تاوه‌كو ناوی ئێوه‌ش له‌لاپه‌ڕه پرشنگداره‌كانی مێژوو تۆمار بكرێت .
له‌گه‌ڵ رێزدا .....
یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان
AM:10:29:16/11/2016