وێنە...ئەحمەد خەلیل لەبەردەم كامێردا ئەم كارە دەكات

هونەرمەندی لاو ئەحمەد خەلیل كۆنسێرتێكی گەورە ئەنجام دەدات و داهاتەكەشی بۆ كاری خێرخوازی تەرخان دەكات.

بەڕێوبەرێتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەر لە سلێمانی بەهاوكاری ڕێكخراوی هەناسەكانی نیشتمان كۆنسێرتێك بۆ ئەحمەد خەلیل لە تەلاری هونەری شاری سلێمانی ئەنجام دەدات و سەرجەمی داهاتی كۆنسێرتەكەش وەك هاوكارییەك دەبەخشێتە خانەوادەی شەهیدان و كەس و كاری پێشمەگە قارەمانەكان.

كۆنسێرتەكە كاتژمێر 3:30ی دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە ئەنجام دەدرێت ئەو هونەرمەندە لە پەیامێكیدا ئاماژە بەوە كردووە لەبەردەم كامێرای كەناڵەكانی ڕاگەیاندندا سەرجەم داهاتی كۆنسێرتە ئاشكرا دەكرێت و دواتر دەدرێتە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان.



PM:03:43:16/11/2016