ڤیدیۆ...هەڤاڵ ئیبراهیم چی بە شەهید دەڵێت؟

هونەرمەندی لاو هەڤاڵ ئیبراهیم كلیپێكی نوێ بۆ بەرهەمێكی نیشتمانی بڵاودەكاتەوە.

هەڤاڵ ئیبراهیم لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە، كلیپی گۆرانی نیشتمانی شەهید بڵاودەكاتەوە كە لە تێكستی غەریب قادر و میلۆدی هەڤاڵ ئیبراهیم و غەریب قادرە، كلیپی گۆرانییەكەش لە چەند ناوچەیەكی جیاوازی كوردستان وێنەگیراوە و حسێن حەسەن كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە.

هەڤاڵ لەبارەی ئەو بەرهەمە نوێیەوە باسی لەوە كردووە كە لەم ساتە وەختەدا ناكرێ هونەرمەندان لە چالاكی و كاری هونەری تایبەت بەم دۆخەی ژێر جەنگ و ئەم هەمو قوربانیدانەی گەلەكەمان بێدەنگ بن.

بەڕای ئەو هونەرمەندە كاروانی خەبات نەوەستاوە و هونەرمەندانیش دەتوانن بە هۆی كارە هونەریەكانیانەوە خزمەت بكەن.

هەڤاڵ دوای لە هەموو دەزگاكانی ڕاگەیاندن كردووە كلیپەكە بڵاوبكەنەوە ئەمەش وەك خزمەت بۆ كەس و كاری شەهیدان، هەروەها لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان شێر بكرێت، تائێستاش كلیپەكە زیاتر لە 11 هەزار بینەری هەبووە.




PM:03:20:17/11/2016