شه‌ڕڤانانی ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات چوونه ناو گوندی سولس خنێز و یه‌ک کیلۆمه‌تریش دوورن له شاره‌دێی تل سه‌مین، به‌وه‌ش شه‌ڕڤانان ئێستا 26 کیلۆمه‌تر له ره‌قه‌وه دوورن.
میدیاکانی نزیک یەپەگە بڵاویان کردەوە دوانیوه‌ڕۆی ١١/١٧ شه‌ڕڤانانی توڕه‌یی فورات چوونه ناو گوندی سولس خنێز و نزیکیش بوونه‌ته‌وه له شاره‌دێی تل سه‌مین و داعش‌یش بەردەوامە لە شکان، به‌وه‌ش هه‌رده‌چێ نزیکتر ده‌بنه‌وه له ره‌قه، ئه‌وان ئێستا 26 کیلۆمه‌تر له ره‌قه‌وه دوورن.
شه‌ڕڤانانی توڕه‌یی فورات که به‌ره‌و ره‌قه به‌ڕێکه‌وتوون، له هه‌ردوو میحوه‌ری سلوک و عه‌ین عیساوه له پێشڕه‌ویدان و له ئێستادا ته‌نها 26 کیلۆمه‌تر له ره‌قه‌وه دوورن، که به "پایته‌ختی داعش" ناوده‌برێت.
ئەمە لە کاتێکدایە هێزەکانی سەر بەتورکیا لەدەروازەی "باب" ستراتیژی نزیکبوونەتەوە کە دەکەوێتە سەر شارێی نێوان کوبانێ و عەفرینی کوردنشین.
ماوه‌ی 13 رۆژه شه‌ڕڤانان ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فوراتیان ده‌ستپێکردوه و له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌یان گوند و شاره‌دێیان رزگارکردوه و له پێشڕه‌ویش به‌رده‌وامن.