بەوێنە.. رۆژنامەنووسێکی گەنجی دیاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد

رۆژنامەنووسی دیارو گەنجی سلێمانی، بەهرۆز رەحیم کە بەکالاریۆسی هەیە لە میدیاداو ماوەیەکی زۆر لە میدیاکانی یەکێتی کاری کردووەو ئێستا لە ماڵپەڕی خەڵک کار دەکات گیانی لەدەستدا.

رۆژنامەنووس بەهرۆز رەحیم لە دایکبووی ساڵی ١٩٧٦ ی گوندی دولکانی نزیک پیرەمەگروونی سەر بەشارۆچکەی دوکانەو لەسەرەتای خوێندنیەوە لەوێ دەستی پێکردووەو دواتر هاتوونەتە سڵێمانی و بەشی راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی لە ساڵی ٢٠٠٣ - ٢٠٠٤دا تەواوکرد.

لە کاتی خوێندنی زانکۆدا پەیوەندیەکی خۆشەویستی ناسک لە لەگەل "سروشت خان " دروست دەکات کە ئەویش هەر خوێندکاری بەشی راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی و دوای تەواوکردنی خوێندن بەیەک شاد دەبن و ژیانی هاوسەریان پێکهێناو ئێستا دوو منداڵیان هەیە، کورێک و کچێک.

بەهرۆز رەحیم ماوەی ١٥ ساڵە کاری رۆژنامەنووسی دەکات و نزیکەی ١٠ ساڵ لە تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان کاری دەکرد، بەلآم بەو پێیەی خاوەنی بیروڕای خۆی بوو، لەو کەناڵە جێگای نەبووەو لەم دوایەدا ماوەی دوو ساڵە لە ماڵپەڕی خەڵک کار دەکات. هاوکات فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و رۆشنبیری سلێمانی بوو.

بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ لەماڵەکەی خۆیان لە سلێمانی بەهۆی نەخۆشی " جەڵتەوە " گیان لەدەست دەدات.
 

PM:04:03:18/11/2016