وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، له
سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه هۆشداری دەدات لەبارەی خۆپیشاندانەکە سبەینێوە و دەڵێت "لایه‌نێكی
سیاسی هه‌وڵی به لارێ‌دا بردنی خۆپیشاندانه‌كان ده‌دات".
عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن، وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی
دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند "لایه‌نێكی سیاسی ئاماده‌كاری بۆ ئه‌وه ده‌كات،
تا رێڕه‌وی خۆپیشانده‌ران بۆ مه‌رامی سیاسی خۆی بگۆڕێت ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ
شه‌پۆلی ناڕه‌زایی خه‌ڵك یه‌كه‌مجار نییه و به‌ره‌نجامه‌كه‌شی رووداوی نه‌خوازراو
و كاره‌سات بووه."
هەر لەو ڕاگەیەندراوەی کە
بڵاویکردووەتەوە هاتووە " وێڕای ده‌ربڕینی پاڵپشتی خۆیان بۆ داوا ره‌واكانی
خه‌ڵك، "ئه‌جندای نامۆی سیاسی و گرژكردنی شه‌قامی شار، ئه‌م كاره زیان به
هه‌موو لایه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌منیه‌تی شاریش تێكده‌دات".
هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە
"ئومێده‌وارین ره‌چاو ئه‌و ته‌عه‌دودییه بكرێت كه بووه به سیمای كۆمه‌ڵایه‌تی
و سیاسی شاره خۆشه‌ویسته‌كه‌مان و دیاره پاراستنیشی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هه‌ڤاڵانمان
له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و، ده‌زگاكانی په‌یوه‌ندیدار".