ڤیدیۆ.. شه‌ڕڤانان له شه‌نگال ئۆتۆمبیلێكی داعش تێكدەشكێنن
ئۆپراسیۆنی هێزه‌كانی یه‌به‌شه و یه‌ژه‌شه له باشوری شه‌نگال به‌رده‌وامه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌مڕۆ شه‌ممه ناوچه‌یه‌كی دیكه‌یان له ده‌ستی چەكدارانی داعش ده‌رهێنا و هه‌روه‌ها ئۆتۆمبیلێكێان تێكشكێنرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دوێنێ هه‌ینی چەكدارانی داعش ده‌ستیان به‌سه‌ر گردێكدا گرتبوو كه ده‌كه‌وێته پشت سه‌وره له شاوری شه‌نگال به‌ڵام ئه‌مڕۆ شه‌ممه گرده‌كه له‌لایه‌ن شه‌رڤانه‌كانی یه‌به‌شه و یه‌ژه‌شه‌وه ئازادكرا و له تیرۆریستان پاك كرایه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئۆتۆمبیلێكی تیرۆریستانی داعش به شێوه‌یه‌كی شاراوه ده‌یه‌ویست له گوندی زوبه‌یده بچێته گوندی سه‌وره، به‌ڵام بووه ئامانجی شه‌ڕڤانان و له چالاكییه‌كی بۆمب دانانه‌وه‌دا ئۆتۆمبیله‌كه‌ی داعش تێكشكێنرا.
PM:01:54:19/11/2016