فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی شوێنێک لە منبەج دەکەن ئەمەریکیەکانی تێدا جێگیرن

ماڵپەڕێکی رۆژئاوا بڵاویکردەوە دوێنێ فڕۆکاکانی تورکیا بۆردومان جێگایەکی نزیک شاری منبەجیان لە رۆژئاوای کوردستان کردووە کە پسپۆرە ئەمەریکیەکانیش لەو جێگایەدان.

ماڵپەڕی هەواڵی ٢٤ کە ماڵپەڕێکی کوردانی رۆژئاوایە بڵاویکردەوە شەوی رابردوو فڕۆکەکانی وتورکیا هەندێک بنکەی هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازانی منبەجیان لە شێخ ناسر و وێرانیان بۆردومان کردووە کە ئەمەریکیەکانیش تیایدا نیشتەجێن.

ئەنجومەنی سەربازی منبەج بڵاویکردەوە کە یەک چەکداریان کوژراوەو چوار چەکداریشیان بریندارە.

هاوکات شەوی رابردوو ئەنجومەنی سەربازی منبەج بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بۆ ئەو بۆردومانە دەکەن و داوا دەکەن " ئەمەریکیەکان بەڵێنکەیان جێبەجێبکەن کە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لەحاڵەتێکدا شەڕڤانانی یەپەگە منبەج چۆڵ بکەن، ئەگەر رووبەرووی هێرشبوونەوە، ئەمەریکیەکان بەرگریان لێدەکەن". 



AM:10:39:21/11/2016