خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی له سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ ئه‌مڕۆ ده‌ستیپێكرده‌وه، بڕیاره بۆ پێشکەشکردنی یاداشتێك بچنە بەردەم بینایەی پارێزگای سلێمانی سەردار قادر لەیەکەم رۆژی دەستبەکاربوونی پێشوازیان لێ بکات.
خۆپیشانده‌رانی مامۆستایانی سلێمانی له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوا دەستیپێکردووەو ئەو یاداشتەی لەکۆتاییدا ئاراستەی حکومەتی هەرێمی دەکەن ماوەی دە رۆژ مۆڵەت دەدەن بە حکومەت تا داواکارییەکانیان جێبەجێ بکات.
هه‌ر ئه‌مڕۆ گردبوونەوەی مامۆستایانی نارازی لە قەزای چەمچەماڵیش دەستی پێکرده‌وه، خۆپیشاندانەکە لەبەردەم بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاکە بەرێوەدەچێت.
داواكاری سەرەكی مامۆستایانی ناڕازی گۆڕانكاریە لەسیستمی پاشەكەوتی موچەو دوانەكەوتنی موچەو پێدانی شایستە داراییەكانیان كە تائێستا لەلایەن حكومەتەوە جێبەجێنەكراوە.