نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
ئەمڕۆ ١١/٢٢ نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆوە بینی کە لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمەوە بەرزبوونەوەی لەو شێوەیەی نەبینیووە.
ئاژانسەکانی هەواڵ بلآویان کردەوە نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بەرزبۆتەوە بۆ ٤٩،٦٣ $ دۆلار، هەروەها نەوتی خاوی ئەمەریکیش نرخی بەرمیلێکی بەرزبۆتەوە بۆ ٤٨،٩٣ $ دۆلار.
ئەو بەرزبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە کۆتایی ئەم مانگە ١٤ ولآتی ئەندامی ئۆپێک و دەرەوەی ئۆپێک لە ڤیەنا کۆدەبنەوەو ئەگەر لەسەر دابەزینی بەرهەمهێنانی نەوت رێکبکەون ئەوا نرخی نەوت بەرزدەبێتەوەو وەک چاودێران ئاماژەی بۆ دەکەن نرخی بەرملێکی دەگاتە ٥٥$ دۆلار.
PM:12:45:22/11/2016