ئەمینداری گشتی یەگرتووی ئیسلامی، سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین هەڕەشە دەکات و ، دەڵێت" خوێنی ھوشیار ئیسماعیل مامۆستا ئاینییه كوژراوه‌كه‌ی هه‌ولێر "دەکەین بە تێزاب و دەیکەین بە قوڕگی ئەوانەی نایەڵن بەیهکەوە بژین".
هاوکات جگە لەم قسانەی سەلاحەدین بەهادین کە لەتۆڕی کۆمەلآیەتی فەیسبووک بلآوکراوەتەوە، لە کاتی ناشتنی، د. هۆشیار ئیسماعیل وتی" له‌ده‌ستدانی ئه‌و مامۆستا ئاینییه خه‌سارێكی گه‌وره‌یه‌و له‌ده‌ستدانی كه‌سایه‌تییه‌كی گرنگی ساحه‌ی كوردستانه به‌تایبه‌تی شاری هه‌ولێر".
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین هه‌روه‌ها له‌میانه‌ی رێوره‌سمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی ئه‌و مامۆستا ئاینییه‌دا له به‌رده‌ڕه‌ش وتی "له‌ده‌ستدانی ئه‌و مامۆستا ئاینییه خه‌سارێكی گه‌وره‌یه‌و له‌ده‌ستدانی كه‌سایه‌تییه‌كی گرنگی ساحه‌ی كوردستانه به‌تایبه‌تی شاری هه‌ولێر".
وتیشی "هه‌ر له‌م گونده پێش مامۆستا هۆشیار مامۆستا مه‌لا یاسینمان به‌خاكسپارد كه تیرۆریستان له موسڵ شه‌هیدیان كرد، ئه‌وه‌ی ئێستاش هه‌مان ده‌ستی ره‌ش و هه‌مان تیرۆریست ئاڕاسته‌یه به‌هه‌ر زمانێك قسه بكات".
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین پێوایە "ئه‌و ده‌سته ڕه‌شه‌ی كه مامۆستای شه‌هیدكرد ناخوازن كوردستان ئارام بێت خه‌ڵك و هێزه سیاسییه‌كان پێكه‌وه بن و ده‌یانه‌وێت هه‌ر رۆژه‌و كێشه‌یه‌ك زیاتر بێت".