وەزارەتی ڕۆشنبیری
ڕایدەگەیەنێت چەند کەناڵێکی ڕاگەیاندنی ناوخۆیی بەهۆی پابەند نەبوونیان بە
یاساکانەوە بۆ ماوەیەکی کاتی پەخشەکانیان ڕاگیراوە، ئەگەر بەردەوام بن کەناڵەکان
دادەخرێن.
ڕاستى مه‌حمود
زامدار به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ڕاگه‌یاندنى هه‌ولێر له وه‌زاره‌تی
ڕۆشنبیریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند "نزیكه‌ى سه‌ت و بیست
كه‌ناڵ مامه‌ڵه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆیان ته‌واو كردووه و گواستراونه‌ته‌وه لاى
ئێمه تا مۆڵه‌تى په‌خشیان پێ بده‌ین، به‌ڵام له‌و ژماره‌یه حه‌فتا كه‌ناڵیان
مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه به فه‌رمى كه مافى په‌خشكردنیان هه‌یه"
ڕاستى زامدار بە
ڕۆژنامەی وشەی وتووە "هه‌ر كه‌ناڵێك له ڕێنماییه‌كان ده‌ربچێت، ئه‌وان
ئاگاداری ده‌كه‌نه‌وه چونكه مۆڵه‌تى ساڵانه‌ى كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كان یه‌كێكه
له سه‌رپێچیه گه‌وره‌كان كه ئه‌وان به‌هۆى دۆخى داراییه‌وه هاوكارى زۆرى كه‌ناڵه‌كانیان
كردووه له‌سه‌ر ئه‌مه".
هەروەها
ڕاشیگەیاندووە هه‌ر كه‌نالێك دواى ئاگاداركردنه‌وه و پابه‌ندنه‌بوون به
ڕێنماییه‌كان یه‌كه‌م جار سزا ده‌درێت به ڕاگرتنى په‌خش بۆ ماوه‌ى 48 سه‌عات، به‌ڵام
ئه‌گه‌ر دووباره بێته‌وه ئه‌وا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى مۆڵه‌ته‌كه‌ى لێ ده‌كه‌وێته‌وه
و له ڕووى یاساییه‌وه مافى په‌خشى كه‌ناڵه‌كه‌ى نامێنێ.