وێنە...ببینە شاجوانە نوێكی كوردستان چ كارێكی گەورەی كردووە

ژالیا سیروانی شاجوانی كوردستان بۆ ساڵی 2016 یەكەم پرۆژەی خۆی ئاشكرا دەكات.

ژالیا سیروان لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام لەڕێی بڵاوكردنەوەی وێنەوە، یەكەم پرۆژەی خێرخوازی خۆی ئاشكرا كردووە و بە گەورەترین پرۆژە ناوی بردووە و خۆشحاڵیشە بەوەی لەماوەی مانگ و نوێكی هەڵبژاردنیدا بە شاجوان توانیوێتی ئەو كارە بكات.

ژالیا لەبارەی پرۆژەكەوە نوسیوێتی "بونیاد نانی چەندەها یەكەی نیشتەجێبوون بۆ ئەو ئاوارانەی كە پێك هاتوون لە منداڵ و ئەو ئافرەتانەی كە باوك و هاوسەرەكانیان لەدەست داوە لەجەنگی دژی داعش و بێ لانەن".

شاجوانی كوردستان باسی لەوەش كردووە كە پرۆژەكەی بەهاوكگاری هاوكاری شیرین ئازادپوور و گرووپی لفام بووە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، پرۆژەكەش لەشوێنێك جێبەجێ دەكرێت كە 2 كیلۆمەتر لە دهۆكەوە دوورە.



PM:02:14:24/11/2016