مامۆستا‌كه‌ی هه‌ولێر پێش كوژرانی له‌لایه‌ن ئاسایشی پارتییه‌وه بانگ كراوه
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات "هه‌فته‌یه‌ك پێش كوژرانی، ئاسایشی پارتی دیموكراتی كوردستان دكتۆر هۆشیار ئیسماعیلیان بانگ كردووه".
په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان به ئێن ئاڕ تی راگه‌یاندووه "هه‌فته‌یه‌ك پێش تیرۆر كردنی مامۆستا هوشیار ئیسماعیل ئاسایشی هه‌ولێر به ناوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه بانگیان كردووه سه‌باره‌ت به بوونی ئافره‌تێك له مزگه‌وته‌كه‌یدا".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد "ئاسایش به مامۆستا هۆشیاریان وتووه ئافره‌تێكی په‌چه‌دار دێته مزگه‌وته‌كه‌ی تۆوه داعشه، مامۆستا هۆشیاریش وتوویه‌تی ، ده‌ی كه داعشه و زانیاریتان هه‌یه وه‌رن بیگرن، خۆ من ناچمه هۆڵی و به‌شی ئافره‌تان ئه‌وان له‌وێ نوێژ ده‌كه‌ن".
"حاجی كاروان" وتیشی "ئاسایشی هه‌ولێر به مامۆستا هۆشیاریان وتووه گه‌ر ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر نه‌بێت دۆسییه‌كه ده‌ده‌نه ده‌ست ده‌زگای دژه تیرۆر".
PM:02:44:24/11/2016