لەسەر پێدانی سێ کاتژمێر، کارەبا دابەشکردنی کارەبا روونکردنەوە دەدات

کارەبای ناوچەکانی سلێمانی دوو رۆژە بۆ ماوەی سێ تا کاتژمێر دەردرێت بە هاوڵاتیان، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی روونکردنەوە لەسەر ئەو پرسە دەدات.

سالار حسامەدین بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای سلێمانی  رایگەیاند "بەهۆی دابەزینی پەستانی غاز لە "دانە غاز" ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا دوێنی دابەزیوە بۆ ١٦٨٨ مێگاوات بۆ کوردستان و پشکی سلێمانیش لەو ڕۆژەدا ٣٥٤ مێگاوات بووە، بەوەش پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان زۆر کەمی کردووە".

نابراو بە ئێن ئارتی راگەیاندووە " پێدانی ئەو بڕە کەمە لەکارەبای دوێنێ نائاسایی بووە و ئەمڕۆ ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا گەیشتووەتە  ٢٢٠٠ مێگاوات و لەو بڕەش لە ٣٤%ی پشکی سلێمانی و گەرمیانە، کە بەهۆیەوە دەتوانن هەشت بۆ نۆ کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی بدەن بە هاوڵاتیان.

ناوبراو ڕاشیگەیاند، ئەگەر ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا بگاتە ٢٥٠٠ مێگاواتیش، ئەوا پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان لەسەر بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی پلەی گەرما بەندە.

به‌پیی راگه‌یه‌نراوێكی‌ كاره‌بای‌ سلێمانی‌، بەرهەمهێنانی کارەبا لەرۆژانی رابردوودا دابەزیوە بۆ 1688 مێگاوات بۆ  کوردستان، پشکی سلێمانی کەمیکردوە بۆ 354 مێگاوات، له‌كاتێكدا بڕی‌ پێویستی‌ پارێزگاكه‌‌ 1400 مێگاواته‌.



AM:10:47:26/11/2016