ئەو کچە کوردەی بە "نیوەڕوتی" لە فیلمی قوڕدا دەرکەوت بە وێنەکانی فەیسبووک دەهەژێنێت

سەما ئیسماعیل خانمە ئەکتەر و مەکەب ئارتیست و مۆدێل کە لە فیلمی قوڕدا بە " دیمەنە سەرنجراكێش و نیوە رووتەكانی نێو فیلمەكەی بووە جێی باس و قسەی سینەماكاران" چەند وێنەیەکی بڵاوکرایەوە کە بووەتە جێگەی سەرسامی هەمووان.

سەما کە لە ئێران لە دایک بووە باس لەوە دەکات کە ئەو فیلمەی ئەو ڕۆڵی تێدا بینیوە ئیسلامییەکان کاردانەوەی توندیان بەرامبەری هەبووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند وێنەیەکی نوێی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام و فەیسبووک بڵاوکرایەوە کە بووە جێگەی سەرسامی هەودارانی،

ئەو خۆی لە دواین لێدوانیدا ڕەتیدەکاتەوە کە لەو دیمەنانەدا ک بە "نیمچە ڕووتی" ڕۆڵی بینی پەشیمانبێت و دەڵێت ڕۆڵەکەی بەدڵبووە، هەر سەبارەت بە ڕۆڵبینینی لەو فیلمەشدا وتوویەتی " لەكاتی نمایشكردنی فیلمەكە لەدووەمین فیستیڤاڵی لاوان لەهەولێر زۆربەی ئیسلامییەكان رۆیشتن و هۆڵەكەیان جێهێشت، من دەزانم ئێرە وڵاتێكی ئیسلامییەو منیش خۆم ئیسلامم و رێز لەئیسلام و هەموو دینێك دەگرم، بەڵام ئەوە كاریكی هونەرییەو من ئەكتەرم و پێویستە ئەو سیناریۆیەی كە بۆ فیلمەكە و بۆ ئامانجی فیلمەكە نووسراوە، ئەكتەرەكە وەكو خۆی بەرجەستەی بكات، بۆئەوەی پەیامەكەی بەجوانی بگات."



PM:08:05:26/11/2016