لێدوانی پارتی لەسەر كۆبوونەوەیان لەگەڵ یەكگرتووی ئیسلامی

یەكەم دیداری وەفدی مەكتەبی سیاسی پارتی لەگەڵ حیزبەكان ئەمرۆ لەهەولێر لەگەڵ یەكگرتووی ئیسلامی بەڕێوەچوو.

سەبارەت بە كۆبوونەوەكە فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند: کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ یەکگرتوو هەموو کات ئیجابی بووە.

وتیشی: هەموو لایەنەکان نیەتی خۆیانیان بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی کێشەکانی هەرێمیان دەربڕیوە.

وەفدەکەی پارتی بریتی بوون لە: فازڵ میرانی و عیزەدین بەرواری و کاکەمین نەجاڕ و مەحمود محەمەد و دڵشاد شەهاب و ئەحمەد کانی پێکهاتوون.



PM:02:21:28/11/2016