حكومەتی هەرێم هه‌لی كاری بۆ دەیان كەس راگه‌یه‌ند
وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به هاوكاریی رێكخراوی GIZ ی ئه‌ڵمانی سێ پرۆژه له سنوری پارێزگای دهۆك ئه‌نجامده‌ده‌ن كه ده‌رفه‌تی كار بۆ ده‌یان كه‌سی بێكار ده‌ڕه‌خسێنێت.
له راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان "عه‌بدولستار مه‌جید" رایگه‌یاندووه "وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم به هاوكاریی رێكخراوی GIZ ی ئه‌ڵمانی سێ پرۆژه له سنوری پارێزگای دهۆك ئه‌نجامده‌دات كه ده‌رفه‌تی كاری بۆ ده‌یان كه‌سی بێكار ڕه‌خساندووه و ئێستا پرۆژه‌كان كاریان تێدا ده‌كرێت".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "پرۆژه‌ی یه‌كه‌م له ناجیهی قه‌سرۆك جێبه‌جێده‌كرێت كه بریتیه له چاندنی دار و دره‌خت و رووبه‌ری پڕۆژه‌كه ٤٢ دۆنمه و به ماوه‌ی ٥٠ رۆژ ته‌واو ده‌كرێت، ئه‌م پڕۆژه‌یه هه‌لی كاری بۆ ٢٠٠ كرێكار دابین كردووه و ٤ ھه‌زار نه‌مامی لێ ده‌چێنرێت".
"عه‌بدولستار مه‌جید" ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو "پرۆژه‌ی دووه‌م ماوه‌كه‌ی ٣٠ رۆژ دهخایهتێت و یه‌كێكه له پڕۆژه‌كانی پاككردنه‌وه‌ی به‌شێك له زه‌ویه كشتوكاڵییه‌كان له به‌رد له سنووری ناوه‌ندی قه‌زای دهۆك، ھه‌لی كاری بۆ ٥٨٠ كرێكار و ئاواره دابین كردووه و رووبه‌ری ٨٠٠٠ دۆنم پاكده‌كاته‌وه تێچووی گشتیی ٥٨٣ هه‌زار دۆلاره".
وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاندووه "پرۆژه‌ی سێهه‌م بریتیه له خاوێنكردنه‌وه‌ی جۆگه‌كانی ئاودێری، هه‌ر پێنج گوندی (كربلێ، ئالهكینا، دیرگشنیك، حوجاڤا، بێشینكێ) ده‌گرێته‌وه و درێژیی پڕۆژه‌كه ١٥ كیلۆمه‌تره و هه‌لی كار بۆ ٥٠٠ بێكار دابین ده‌كات، واتا بۆ هه‌ر گوندێك ١٠٠ كرێكار، هاوكات ٤٠٠ - ٥٠٠ جووتیار لێی سوودمه‌ندده‌بن، تێچووی گشتی پڕۆژه‌كه ٦٠٠ هه‌زار دۆلاره".
PM:02:47:28/11/2016