پارەی جوتیارانی کوردستان دابەشدەکرێت

ئەندامێكی كورد لە بەغدا رایگەیاند، حكوومەتی عێراق پارەی جووتیارانی ساڵی ٢٠١٦ دابین كردووە، بەشی هەرێمیش كە نزیكەی ٤٥٠ ملیار دینار دەبێ لە ماوەیەكی نزیكدا بەسەر جووتیاراندا دابەش دەكرێت.

(نەجیبە نەجیب) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لە لیستی پارتی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، حكوومەتی عێراق بڕیاری داوە پارەی جووتیارانی ساڵی ٢٠١٦ بدات، كە دوو تڕلیۆن ٢٠ ملیار دینارە و ئەو بڕە پارەیەیش تەرخان كراوە و لە ماوەیەكی نزیكدا دابەش دەكرێت، هەموو پارەكە پێكەوە دەدرێت كە پارەی جووتیارانی هەرێم نزیكەی ٤٥٠ ملیار دینار دەبێت. 

گوتیشی: ئێستا پارەكە ئامادەیە و سەنەدات دروست كراون، بەس ماوە تەحقیق تەواو بكرێت، هەر كاتێك تەحقیق تەواو بوو پارەی ٢٠١٦ دەدرێت، بۆ ئەمەیش ئێمە بەردەوام لەسەر خەتین و چاوەڕوان دەكرێت لە ماوەیەكی نزیكدا دەست بە دابەشكردنی پارەی جووتیاران بكرێت".



PM:04:30:29/11/2016