به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی، نرخی ئه‌مپێری كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی یازده دیارکردو نرخه‌كه‌ش بەرزدەبێتەوە بۆ حه‌وت تا هه‌شت هه‌زار دینار.
بەپێی راگەیەندراوێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی کەکۆپیەکی دەست سپی کەوتووە، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا نرخی ئه‌مپێری كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی یانزه به‌گوێره‌ی نرخی گازوایل له بازاڕدا دیاریكراوه، كاتژمێرێك ئه‌مپێر به 42 دینار دانراوه‌و نرخی یه‌ك ئه‌مپێریش له نێوان حه‌وت بۆ هه‌شت هه‌زار دینار به‌رز ده‌بێته‌وه.
بەپێی راگەیندراوەکە، پێویسته به‌رنامه‌ی مۆلیده ئه‌هلیه‌كان له كاتژمێر یه‌كی دوانیوه‌ڕۆ تا یه‌كی شه‌و هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه ئه‌وان كاره‌با بده‌ن به هاوڵاتیان.