وێنە...شاجوانی كوردستانتان بەم شێوە سەرنجڕاكێشە بینیوە؟

ژالیا سیروانی شاجوانی كوردستان بۆ ساڵی 2016 نوێترین وێنەی خۆی بڵاودەكاتەوە.

ژالیا سیروان لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام وێنەیەكی بڵاودەكاتەوە كە لە پرۆگرامی بەیانیانی كەناڵی كوردستان 24 گرتویەتی و لە وێنەكەشدا لەگەڵ پێشكەشكارانی پرۆگرامەكە دەردەكەوێت.

ژالیا بۆ باسكردنی كار و پرۆژە و چالاكییەكانی دوای هەڵبژاردنی بە شاجوان میوانی ئەو پرۆگرامە بووە و بە جلێكی ڕەشی سەرنجێاكێشیشەوە لە پرۆگرامەكەدا دەكەوتووە.

ژالیا سیروان ساڵی 1996 لە سلێمانی لەدایك بووە و مانگی ئۆكتۆبەر لە مەراسیمێكدا لە شاری هەولێر وەك شاجوانی كوردستان بۆ ساڵی 2016 هەڵبژێردرا.





PM:02:48:30/11/2016