کادیرێکی دیاری یەکێتی: سووکایەتیکردن بە مامۆستایان لە سلێمانی شەرمەزاریەکی گەورەیە بۆ یەکێتی‌و گۆڕان

بەرپرسی پەیوەندیەکانی یەکێتی لە تورکیا، بەهرۆز گەڵاڵی دەڵێت" سووکایەتیکردن بە مامۆستایان لە سلێمانی شەرمەزاریەکی گەورەیە بۆ یەکێتی و هەم بۆ گۆڕانیش".

لە نووسینێکدا کە بۆ سپی نێردراوە بەهرۆز گەڵاڵی بەرپرسی پەیوەندیەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە تورکیا دەڵێت" 
ماموستایان چرای زانستن و نابی سوكایەتیان پێبكرێت".

لەو نووسینەدا گەڵاڵی دەڵێت" زور به داخه وه ئەمرو بیستم كه ئاسایشی سلیمانی هەندێ ماموستای دەستگیركردووه. سەرەتا زور دوعام كرد خوایه ئەمه راست نەبێت! چونكه له سولەیمانی له شاری هەڵمه ت و قوربانی، له پایتەختی رۆشنبیری، لەشاری  سەوزو موری یەكێتی و گۆران، ئەمه روبدات؟".

ئەو بەرپرسەی یەکێتی هەڵوێستی خۆی ئاشکرا دەکات و دەڵێت" بەراستی شەرمەزارییەكی زۆر گه ورەیه هەم بۆ یەكێتی وە هەمیش  بۆ گۆڕان و هۆش و بیریشمان قەبووڵی ئەم رەفتاره قێزه ونه  ناكات!".

 ناوبراو دەڵێت" مامۆستایان و فەرمانبەران كه ماوەی ساڵێك زیاتره لەسایەی ئه و حكومەته ئیفلیجكراوه، گیرفانیان دینارێكی تێدا نیه و له بەرانبەر ماڵومناڵیان دەستەو ستان راوەستاون و هیچ تواناو ئیمكانیەتێكی ماددییان نەماوه! سەرباری ئەم هه موو ئەزیەتەدان و ئه مڕۆ و سبەی پێكردنیشیان  دەربارەی پێدان و پێنەدانی موچەكانیان، ئینجا دامودەزگاكانی حكومەت بروات دە ستگیریان بكات! بەراستی ئەمه كارەساتێكی یەكجار گەورەیه". 

گەڵاڵی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە "من گرتنی مامۆستایان له ژێر ناوی هەربرو بیانوییەك بێت! ئیدانەدەكەم و داواش ده كه م ده مو ده ست ماموستایان ئازاد بكرین و برونه وه ناو مالو مندالی خۆیان".



PM:01:42:02/12/2016